ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ـى 1ـی 2020، بڕیاره خۆپیشاندانێكى ملیۆنى بەرفراوان له به‌غدا بكرێت و تێیدا داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز و ئه‌نجامدانى چاكسازى ریشه‌یى له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و ئیدارى و ئابوورى وڵات بكرێت.
چالاكوانان و رێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا ئاماده‌كاریان كردووه و شه‌قامه‌كانیان به درووشم و لافیته‌ى جۆراوجۆر رازاندووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر نارازیبوونیان له ده‌سه‌لاتدارانى عێراق.
به گوێره‌ى وته‌ى رێكخه‌رى خۆپیشانده‌ران له‌و خۆپیشاندانه‌دا داواى پێكهینانى حكومه‌تێكى به‌هێز و ئه‌نجامدانى چاكسازى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سیاسى و ئابوورى له عێراق ده‌كه‌ن.
جێى ئاماژه‌ى پێدانه ئه‌مڕۆ 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، كه رۆژى 1ـى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، ده‌ستیانپێكرد و له سنوورى 10 پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داواى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى حزبه‌كانیان له ده‌سه‌ڵات و چاكسازییان ده‌كرد.
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.