مه‌رجه‌عی باڵای شیعی له عێراق عه‌لی سیستانی رایگه‌یاندووه كه عێراق نابێت بچێته نێو ململانێ ناوخۆ و ده‌ره‌كیه‌كان و پێویسته سیاده‌ی خۆی بپارێزێت.
له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌رجه‌عی شیعه عه‌لی سیستانی له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سافی له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند: كاته دژوار و ناخۆشه‌كان پێویستیان به هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه و ئاماده‌یی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی وه پێویست ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه پێیوسته ئیتر لایه‌نه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشمان هه‌وڵی شتێك نه‌ده‌ن كه زه‌ره‌ری بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سیستانی گوتیشی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌و دۆخه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه كێشه‌ی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی بگرێته‌وه، بۆیه نابێت رێگه بدرێت وڵاتانی دیكه رۆلیان له بڕیاره عێراقیه‌كان هه‌بێت، هه‌روه‌ها گوتیشی نابێت رێگه بدرێت عێراق بیێته گۆڕه‌پانی ملمڵانێی ناوخۆیی و و ده‌ره‌كی و پێویسته سیاده‌ی عێراق پارێزراو بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.