Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 16:31

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

 وەزیری وزەی ئەمەریکا  ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

وەزیری وزەی ئەمەریکا له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ هەینی 2020/1/10  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولێی وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

وەزیری وزەی ئەمەریکا ، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان كە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا ، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.