Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 16:31

ئەمریکا سزای دیکه‌ بەسەر بەرپرسانی ئێران ده‌سه‌پێنێت

گوشارەكانیشمان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوە ئەمەریکا وستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا نوێترین سزاکانی سەر ئێرانیان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ 10-1-2020، هەریەكه‌ لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ستیڤ مەنوچن وەزیری گەنیجەی ئەمریكا، وەزیری دەرەوە رایدەگەیەنێت: سزاكان 8 فەرماندەو كەسایەتی ئێران دەگرێتەوە، سزاو گوشارەكانیشمان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی دەبێتەوە وڵاتێكی ئاسایی.

مایك پۆمپیۆ  گوتیشی" ئەو بەرپرسانەی ئێران کە ئەمریکا سزایان دەدات تۆمەتبارن بە دروستکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پۆمپیۆ گوتی: سزاکان هەشت بەرپرسی هێزەکانی بەسیج و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران کە لە کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون دەگرێتەوە.

 وتیشی: ئامانجمان لەو كارە، رێگریكردنی ئەو كەسایەتی و فەرماندە سەربازییانەی ئێرانە لەهەوڵی دەستگرتن بەسەر سامانی ئێران، لەئێستاشدا ئابووری ئەو وڵاتە لەوپەڕی قەیراندایە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.