ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراينییه‌كه له جۆری بوینخ 737 راگه‌یاند .
له‌مباره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌كه به‌هه‌ڵه بۆردوومانكراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی ئێران رایگه‌یاند، كه فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێك به هه‌ڵه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌ی مرۆیی و هه‌ڵدانی هه‌ڵه‌ی به‌رگرییه‌كانی سوپای پاسداران وایكرد كه فرِۆكه ئۆكراینیییه‌كه بكه‌وێته خواره‌وه‌و ببێته هۆی كوژرانی 176 كه‌سی بێ تاوان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.