رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه كه له‌شه‌وی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دا، ئه‌مریكا سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئێرانی له یه‌مه‌ن كردۆته ئامانج، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كوژرانی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه ناوی عه‌بدولره‌زا شه‌هلائییه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كی سوپای پاسدارانی ئێرانه له‌یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه كه فه‌رمانده‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا چاودێری هه‌ردوو بۆردومانه‌كه‌ی عێراق و یه‌مه‌نیان كردووه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی كرده‌وه‌كه كردووه، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌موو شتێك وه‌كو خۆی بێت.
شایانی باسه مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی شه‌هلائی ته‌رخانكرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.