حەشدی شەعبی پابەندبوونی خۆی بە بڕیار و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی كاربهڕێكهر، عادل عەبدولمەهدی راگەیاند.
حەشدی شەعبی لە راگهیهنراوێكدا کە دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانیان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە حەشدی شەعبی تا ئێستاش بە هەموو هێزیهوه ئامادەیی پابەندبوونییەتی.
لە راگهیهنراوهكهی حەشدی شەعبیدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانیان سوورتریان دەکات له بەرگریی لە عێراق و گەلەکەی و پاراستنی شکۆی دەوڵەت، به پێویست زانراوه چەک تەنها بە دەست دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکانهوه بێت.
حەشدی شەعبی هەروەها پابەندبوونی خۆیان بە یاسا و فەرمان و بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی كاربهڕێكهری عێراق، عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.