ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكڕاینیا ، دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه فڕۆكه ئۆكڕاینییه‌كه له‌ئاكامی هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی به مووشه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، له تیلیگرام نووسویه‌تی: به‌یانی ئه‌مڕۆ باش نه‌بوو، به‌ڵام راستییه‌كان به‌دیاركه‌وتن، ئێران دانی به‌تاوانه‌كه‌ی نا كه ئه‌وان فڕۆكه ئۆكڕاینییه‌كه‌یان خستۆته خواره‌وه، به‌رله‌وه‌ی كاره‌كانی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ببێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: چاوه‌ڕانین ئێران له‌رێگای كه‌ناڵه دیبلوماسییه‌كانه‌وه، به‌فه‌رمی داوای لێبوردنمان لێ بكات و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانمان بكاته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.