له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مارسیلیای خاوه‌م پله‌ی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی رینی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای روازۆن پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای ئاست به‌رزی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆمار كردنی گۆل ، له گێمی دووه‌م له خوله‌كی هه‌شتاو چوار كیڤن سترتمان گۆلێكی بۆ یانه‌ی مارسیلیای میوان تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌خشیه یانه‌كه‌ی .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی مارسیلیا كۆی خاله‌كانی گه‌یانده چل‌و یه‌ك خال و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و یانه‌ی رینیش خاوه‌نی سی‌و سێ خاله‌و له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.