هانی بوحه‌یری، دیزاینه‌ری میسری، گرانترین جلی بووكێنی له جیهان پێشكه‌ش به سه‌رده‌مین نمایشی جلوبه‌رگ كرد و میی عومه‌ری،ئه‌ستێره‌ی نمایشی جلوبه‌رگی ده‌ستنیشان كرد بۆ له‌به‌ركردنی ئه‌و جله بووكێنییه كه نرخي 15 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه، جله بووكێنیه‌كه‌ش به ئه‌لماس و به‌ردی گران بایی وه‌كو قیراج داپۆشرابوو.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه كه ئه‌و دیزاینه‌ره ریكۆرد بشكێنێت له جیهاندا له ڕووی جلی بووكێنییه‌وه كه هه‌ڵگری ئیمزای خۆیه‌تی، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2017 جلێكی بووكێنی پێشكه‌ش كرد كه بایی 5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوو، كه ئه‌ستێره "ئیسرا ئه‌للوزی"ـی له‌به‌ری كرد.
ئه‌و جله بووكێنییه زیاتر له 150 قیراجی ئه‌ڵماسی پێوه‌بوو جگه له چه‌ندین به‌ردی گرانبایی.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.