Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 14:09

ره‌وشى که‌ش و هه‌وای 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 13 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،  ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 13 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ،  سلێمانی 11 پله‌ و دھۆك 10 پلەی سیلیزی ده‌بێت ، لە پارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى  یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوروی تەواو.

1111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.