Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 00:23

تره‌مپ: به‌رپرسانی عێراق له‌ دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌کان داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ناکه‌ن

به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ ده‌ڵێن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان به‌ئاشكرا ده‌ڵێن با هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا شتی وا ناڵێن.

دۆناڵد تره‌مپ: سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌و پلانه‌مان پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسداران ده‌یوست ئه‌مریكییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ بكاته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بیه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ربكات، ده‌بێ ئه‌و خه‌رجییه‌مان بداته‌وه‌ كه‌ له‌عێراق خه‌رجمان كردووه‌.

هه‌روه‌ها تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ داوای به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان بۆ ده‌ست كردن به‌پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق گوتی: به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ ده‌ڵێن، به‌ڵام له‌دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا شتی وا ناڵێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.