به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، چه‌ند به‌رپرسێكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندیز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌و ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری كۆبوونه‌ته‌وه
ئه‌ویش ڕۆژێك دوای دۆڕانی بارسا به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا‌و ماڵئاواییكردنی له پاڵه‌وانێتیه‌كه، له‌مباره‌وه ڕادیۆی كاتالۆنیا ئاشكرای كرد كه هه‌ریه‌ك له ئۆسكار گراو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بارساو ئێریك ئه‌بیدال به‌رپرسی وه‌رزشی یانه‌كه سه‌ردانی قه‌ته‌ریان كردووه‌و له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندیز كۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا باسیان له پرسی ده‌ستنیشانكردنی چاڤی به ڕاهێنه‌ری یانه كاتالۆنیه‌كه له شوێنی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی كردووه
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڕاهێنه‌ره‌كه ئاره‌زووی خۆی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقی بارسا نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵام نازانرێت به‌رپرسانی یانه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م وه‌رزه چاڤی بكه‌نه ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان یاخود ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو دواخستووه،
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش، یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی بارسێلۆنا هیچ ئۆفه‌رێكی به‌فه‌رمی پێشكه‌شی یانه قهتهریهكه نه‌كردووه‌و تا ئێستاش چاڤی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌ده‌و ئه‌گه‌ر یانه كاتالۆنیه‌كه بیه‌وێت ئه‌م پرسه بوروژێنێت ئه‌وا ده‌بێت به ڕێكاره فه‌رمی و یاساییه‌كان په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی سه‌د بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.