یانه‌ی شێفیڵد یونایتد ڕایگه‌یاند، گرێبه‌ستی كریس وایلدێری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژكردۆته‌وه
گرێبه‌ستی ئێستاشی له ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو ته‌واوده‌بوو، درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه وه‌ك پاداشتێكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه پێشكه‌شی كردووه كه وه‌رزی ڕابردوو توانی بیگه‌یه‌نێته ڕیزی یانه پله نایابه‌كان، ئه‌م ڕاهێنه‌ره له ساڵی دووهه‌زاروشازده سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی شێفیڵدی وه‌رگرت و له یه‌كه‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا توانی له ڕیزی یانه پله دووهكانهوه بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان سه‌ری بخات، له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، وایلدێری ته‌مه‌ن په‌نجاودوو ساڵ ڕایگه‌یاند كه هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات به‌وه‌ی ئایندهی خۆی له‌گه‌ڵ تیپێكی نزیك له دڵ و ده‌روونی ده‌به‌ستێته‌وه
گوتیشی، چه‌ند ئه‌نجامێكی باشمان له ساڵانی ڕابردوو تۆماركردووه‌و ئاواته‌خوازین له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رزه به‌رده‌وام بین، جێگای باسه ئێستا شێفیڵد یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.