یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، یاریزان خۆرخی كۆكی به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید ناكات كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له شاری جه‌ده‌ی وڵاتی سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئاشكرای كرد كه كۆكی له یاری قۆناغی پێش كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووچاری پێكان له ڕیشاڵه ماسولكه‌ییه‌كانی ڕانی ڕاستی هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه به‌شداری له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا ناكات، یانه‌كه ئاشكراشی كرد كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌درید پشكنینی پزیشكی زێتر بۆ یاریزانه‌كه ده‌كرێت و ئه‌و كات واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاكان به‌ده‌ركه‌وێت، هاوكات ڕۆخی بلانكۆس ڕایگه‌یاند كه یاریزان خۆسێ ماریا خێمێنێز پێكانی چاك بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یاری به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید ئاماده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.