له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌ر له په‌نجاو یه‌ك ساڵ رابه‌رى ته‌ریقه‌تى ته‌كیه‌ى بارزان و بزاوى رزگارى خوازى كوردستان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى(خودانى بارزان) له‌ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا ماڵئاواى كرد و چووه به‌ر دلۆڤانى خودا.
شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى له‌ساڵى 1896 له گوندى بارزان له خانه‌واده‌یه‌كى ئاینى و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت هاتۆته دونیا، له‌كاتێكدا هێشتا ته‌مه‌نى 7 ساڵان بووه باوكى شێح محه‌مه‌د كۆچى دوایى ده‌كات، براگه‌وره‌كه‌ى شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى ده‌بێته رێبه‌رى ته‌ریقه‌ت دواى وه‌رگرتنى ته‌ریقه‌ت شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى درێژه به خه‌باتى مرۆڤایه‌تى و ئاینى و شۆرشگێرى ده‌دات و چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ینێته ئاستێكى به‌رچاو كه ده‌نگدانه‌وه‌ى له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان ده‌بێت.
كاتێك شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى به‌هۆى رێبه‌رایه‌تى كردنى بزاوه شۆڕشگێریهكهى له دژى زوڵم زۆرى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له ناوچه‌كه شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێت و له ساڵى 1914 له موسڵ شه‌هیدى ده‌كه‌ن .
شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى له ته‌مه‌نى 18ساڵیدا وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى ده‌بێته رێبه‌رى ئاینى و شۆرشگێرى، سەرباری ئەوەی تەمەنی کەمبوو بەڵاَم گەشەی بە ڕێبازی کورد بوون ئیسلامەتی دا لە چوارچێوەی ئەو ڕێبازه توانى ببێته جێى متمانه‌و باوه‌رى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى هه‌میشه دژى داگیركارى و زۆردارى حكومه‌ته‌كانى ئینگلیز و عێراق جه‌نگاوه وه پاڵپشتێكى سه‌ره‌كیش بوو له دامه‌زراندنى سوپاى كۆمارى مه‌هاباد هه‌ربه‌هۆى ههڵوێستهكانیهوه ماوه‌ى 12 ساڵ له زیندانهكانى عێراقدا مایه‌وه
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته كانى شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى گرنگى دان بوو به رۆحى پێكه‌وژیان و مرۆڤ دۆستى و ژینگه پارێزى بوو كرده ئامانج بره‌وى زیاترى به رۆحى شۆرشگیرى له پێناو رزگارى نیشتیمانى دا ،هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و بیروباوه‌رو رێبازى شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى ، بۆیه‌كه‌م جار توانى له ده‌ڤه‌رى بارزانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى مه‌لامسته‌فاى بارزانى، هێزێك بنێرێته سلێمانى بۆ پاڵپشتى شێخ مه‌حموودى نه‌مر كه ئه‌وكات دژى داگیركارى ئینگلیز له‌شه‌ردابوو .
شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى دواى ململانێیه‌كى سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى له 11/1/1969 له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن سینا له شارى به غدا كۆچى دوایى كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.