به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه ، كاتژمێر10:30ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌رووداوێكى هاتووچۆدا 4 هاوڵاتی بوونه قوربانى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای سەرەکی چوارقورنە- ھیزۆب لە نێوان تراکتۆرێک و تاکسیەک لە جۆری نیسان ئاڵتیما رویدا ، كهلهرووداوهكهدا سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و 3 ھاوڵاتی تریش بریندار بوون.
رائدی ھاتووچۆ موحسین خدر له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین دوای چوونى بۆ شوێنى رووداوه‌كه و هێلكاری بۆ رووداوه‌كه‌ى كردووه رایدهگهێنێت ، رووداوه‌كه به‌هۆی دەرچونی تایەی پێشەوەی تراکتۆرەکە بووه كه کۆنترۆلی لەدهستداوە و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکە.


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.