له‌م وانه‌یه‌دا له ماڵپه‌ڕی تێك ئای باس له یه‌كێك له گرینگ‌ترین پرسه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌كه‌ین كه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر گشت به‌كارهێنه‌رێكی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌رن.
كۆمپیوته‌ر! به‌رپرسی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و به‌رهه‌م هێنه‌ری بژێوی ژیانی زۆربه‌ی مۆرڤه‌كانی سه‌رده‌م ، بێگومان هیچ یه‌كێكمان به‌دوور نین له‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ڕۆژانه ڕووبه‌رووی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ئه‌بنه‌وه به‌لام ئه‌وه گریینگه كه ئاخۆ تا چه‌ند ئاگاداری چه‌ته و سیخوڕه‌كانی ئینه‌رنێتین و تا چه‌ند لێیانه‌وه نزیكین؟
بێگومان هیچ یه‌كێك له ئێمه نه‌بووه ڕۆژێك له ڕۆژان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتی نه‌كردبێت جا چ به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری یاخوود بۆ هه‌ر خواست و ویستێكی تر بێت ، به‌ڵام ئایا تۆی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت و ئامێره هۆشمه‌نده جۆراوجۆره‌كان تا ئێستا له‌خۆت پرسیوه كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌كه‌ی و زانیاری لێ وه‌ر ده‌گری چی له باره‌ی تۆوه ئه‌زانێ و له‌كاتی سه‌ردانكردنیدا ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر كام به‌شی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه؟
بێگومان ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت به‌هۆی زۆری مالپه‌ڕه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناتوانین لێكۆلینه‌وه بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر سایتێك كه ڕۆژانه سه‌ردانی ئه‌كه‌ین له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان له جیهاندا كارێكی ئه‌سته‌مه كه زانیاری له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌وه كۆ بكه‌یتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان جۆراو جۆرن و هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستێك و كارێكی جیاواز به‌كار ئه‌هێنرێن هه‌ندێكیان ته‌نیا به مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و هه‌ندێكی تریان بۆ زیان گه‌یاندن و هه‌ندێكی تریان بۆ سیخووڕی كردن ماڵپه‌ڕه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
ئایا ماڵپه‌ڕێك ئه‌توانێ چی ده‌رباره‌ی ئامێره‌كه‌م ده‌ست بكه‌وێت و ئه‌توانێ چی له ئامێره‌كه‌م بكا؟
بێگومان هه‌موو ماڵپه‌ڕێكی ئیته‌رنێتی ئاسایی هه‌ر له كاتی سه‌ردانی كردنت بۆ ماڵپه‌ره‌كه ئای‌پی و شوێنی نیشته‌جێبوونت و چه‌ند زانیاریێكی تریی بچووك كۆ ئه‌كاته‌وه به‌ڵام شانه‌ینی باسه كه به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كان به تایبه‌ت ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه بۆ كاری به‌د ڕه‌وشتی به‌كار ده‌هێنرێن زۆربه‌یان جگه له وه‌رگرتنی ئای‌پی ئامێره‌كه‌ت و شوێنی مانه‌وه و جۆری ئامێره‌كه‌ت و هتد… به‌بێ ئه‌وه هه‌ستی پێ بكه‌ین ئه‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر كامێرا و مایكرۆفۆنی ئامێره‌كه‌شتدا بگرن و به‌كاری بێنن بۆ كاری سیخوڕی و له هه‌ر كاتێك كه بیانه‌وێ.
فه‌رموون بینه‌ری ڤیدیۆی فێركاری بن .
چۆن ڕێگری له ماڵپه‌ڕه‌كان ببكه‌ین زانیاری كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان به‌كار نه‌هێنێ و توانای به‌كارهێنانی كامێرا و مایكرۆفۆنی نه‌بێ؟!..
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.