Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:59

کۆمپانیای فۆرد له‌ توێکڵی قاوه‌ که‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێڵ دروست ده‌کات

به‌رگه‌ی پله‌به‌رزه‌كانی گه‌رما ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێری گۆڤاری بیزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی كۆمپانیای فۆرد ده‌ستی كردووه‌ به‌ گۆڕینی توێكڵی قاوه‌ بۆ كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێڵ، هه‌روه‌ها پێشتر ئه‌م كۆمپانیایه‌ دره‌ختی سه‌بارو جۆ و ته‌ماته‌ی بۆ دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێڵ به‌كار هێناوه‌ .

هه‌روه‌ها تیمی كۆمپانیاكه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ده‌تواندرێت له‌ توێكڵی قاوه‌ كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێڵ دروست بكرێت، چونكه‌ ئه‌م توێكڵه‌ به‌رگه‌ی پله‌به‌رزه‌كانی گه‌رما ده‌گرێت ، وه‌ك لایتی پێشه‌وه‌و قاوغی پاتری.

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ی توێكڵی قاوه‌ گه‌رم ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ پلاستیك و مادده‌ی دیكه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت، بۆ جۆره‌ مادده‌یه‌ك ده‌گۆڕدرێت كه‌ده‌تواندرێت هه‌موو جۆره‌ شێوه‌یه‌كی لێ دروست بكرێت.

هاوكات به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ توێكڵه‌ یارمه‌تییه‌كی باشی ئۆتۆمبێڵی فورد ده‌دات،چونكه‌ دروستكردنی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل واده‌كات له‌سه‌دا 20 كێشه‌ قورسه‌كه‌ی فۆرد كه‌مبكاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.