جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاند: ڕێگە نادەن یاری بە پڕۆژە یاسای چاكسازی بكرێت، چونكە هەندێك خەڵك لە بەرژوەندییان دەدرێت، هەر رۆژەی فشاری جیاجیا و كۆسپ دەدۆزنەوە.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نوسیویەتی، جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، لەسەر بنەمای دادپەروەری و بۆ کوردستانێکی بەهێز هیچ کۆسپێک ڕێگر نابێت .
ئەوانەی لەبەرژەوەندییان دەدرێت و لەگەڵ پرۆژەکە نین و هەر رۆژە فشاری جیاجیا و کۆسپ دەدۆزنەوەو لە ژێر پەردەی موچەو خانەنشینی فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن، دەیانەوێت پرۆژەکە لەبار ببەن، دەشبینن کە چۆن پابەندی بنەماکانی دادپەروەری و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی دەبین و سیاسەت و ڕیبازی بارزانی نەمر و پابەند بوون بە کارنامە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دوور لە موزایدە سەردەخەین و کەس لەهەڤاڵانمان لەدەرەوەی سیاسەت و رێبازی پیرۆز، بۆ بابەتی کەسی هەوڵ نادات و رێگانادەین یاری بە پرۆژەکە بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.