ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌رێ كه‌وت كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته ئه‌م شاره.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه، كه‌مێك پێش ئێستا به‌یاوه‌ری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته شاری سلێمانی.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە ماڵی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە.
كۆبوونەوەكە لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەكەدا، تاوتوێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.