Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:22

خامنەیی داوای لێکۆڵینەوە لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا، ده‌کات

راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
کوردستان TV
#11
100%


رێبەری باڵای ئێران، داوای لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای وڵاتەكەی كرد كە لێكۆڵینەوە لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكەدا، بكات.

دوای ئەوەی كاربەدەستانی ئێران بەرپرسیاریەتی وڵاتەكەیان لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە راگەیاند، عەلی خامنەیی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە راگەیەندراوەکەدا نیگەرانی خۆی لەبارەی رووداوەکەوە نیشانداوە و هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە کردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، خامنەیی داوای لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی کردووە کە لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا، بکات.

هەروەها ئایەتوڵڵاعەلی خامنەیی داوای لە کاربەدەستان کردووە وردبینانە چاودێری ئاسمانی وڵات بکەن بۆ ئەوەی رووداوی لەوجۆرە دووبارە نەبێتەوە.

پێشتر سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاندبوو، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی بە هەڵە فڕۆکە ئۆکراینییەکەی لە کاتی تێپەڕبوونی بە ئاسمانی ناوچەیەکی سەربازیی، خستووەتە خوارەوە.

دوای رووداوەکەش گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران، قاسم بینیاز رایگەیاندبوو کە سەرجەم 176 سه‌رنشینەکەی ناو فڕۆكه‌کەی سەربە هێڵی ئاسمانی ئۆكراینا كه‌ له‌ نزیک تارانی پایته‌خت كه‌وته‌خوارەوە، گیانیان لەدەستداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.