Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 22:35

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی عومان دەکات

هەواڵی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بە بۆنەی كۆچی دواییی سوڵتان قابووس بن سەعیدەوە، سەرەخۆشی لە سوڵتانی نوێ هەیسەم بن تارق ئال سەعید و گەلی عومان كرد، ئەمە دەقەکەیەتى:

خاوەنشكۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید،

سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ..

سڵاوى خواتان لێ بێت.

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەكەم.

لە خوای گەورە تكاكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و لەم كۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەكەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتندا بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/1/2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.