Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:37

له‌ تاران دژی خامنەیی و سوپای پاسداران خۆپشاندان ده‌ستی پێکرد

دوای ئه‌وه‌ی ئێران دانی بەوەدا نا کە بە موشەک فڕۆکە ئۆکرانیەکە خراوەتە خوارەوە
کوردستان TV
#11
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دژی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ژمارەیەك لە دانشیتوانی شاری تاران خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دروشمیان دژی خامنەیی و سوپای پاسداران بەرز كردۆتەوە.

له‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشاندەرەکان بەشێکیان کەس و کاری قوربانیانی ناو فڕۆکەکەن و داوا دەکەن بەرپرسانی باڵای ئێران دەست لەکاربکێشنەوە و ته‌نانه‌ت دروشمیان دژی خامنەیی و سوپای پاسداران گوتووته‌وه‌، ده‌بێت بەرپرسیاریەتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بگرنە ئەستۆ.

ئەوە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران لە بەیاننامەیەکی سەربازیی گواستەوە و رایگەیاند، ئێران بە "بێ مەبەست" و، بەهۆی هەڵەیەکی مرۆییەوە ئەو فڕۆکە ئۆکراینییەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی خستووەتە خوارەوە.

لە خستە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا 176 کەس گیانی لەدەستدا و لە ژمارەیەکش خەڵکی ئێرانن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.