قەشە دنحا تۆما یوسف قەشەی كڵێسای هەرمۆتە لە كۆیە، بە ڕووداوی هاتوچۆ لەنزیك بازگەی تۆبزاوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شهممه 2020/1/11 کاتژمێر 12:40 لە ڕێگەی سەرەکی ھەولێر ــ کۆیــە ، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلی بارھەڵگر لە جۆری تانکەر کە نەوتی خامی ھەڵگرت بوو بە ئاڕاستەی ھەولێر ڕۆشتووە وە ، لە ھەمان کاتدا ئۆتۆمبێلی جۆری کیا تایبەت بە ئاڕاستەی کۆیە ھاتووە بارھەڵگرەکە لە کاتی وەرگەڕانەکە خۆی بە کیاكه دەکێشێ و لە ئەنجامدا شۆفێری ھەر دوو ئۆتۆمبێل گیان لە دەستدەدەن.
عەقید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، تەرمی شۆفێرەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە، دواتر دركەوت كە یەكێك لەوانەی گیانی لە دەستداوە ، قەشەی كڵێسای هەرمۆتەی كۆیەیە بە ناوی (دنحا توما یوسف)ە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.