Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 22:34

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی قەشەی کۆیە و هەرمۆتە

ئەمڕۆ بە رووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەستدا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانی و بنەماڵەی قەشە (دنحا تۆما یوسف ) قەشەی کۆیە و هەرمۆتە کرد کە ئەمڕۆ بە رووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەولێر و کۆیە، گیانی لە دەستدا، ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :

رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  قەشە دنحا تۆما یوسف ، قەشەی (کۆیە و هەرمۆتە)ی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیم بیست ، کە بە رووداوێکی دڵتەزێن مالئاوایی کرد.

بەو بۆنە خەمناکەوە ، پرسە و سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و  بنەماڵەی کۆچکردوو و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری  ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.