ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك باڵیۆزی بریتانیا له‌تاران ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران باڵیۆزی بریتانیا له تاران یان له‌كاتی ئاماده‌بوونی له‌نێو خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركردووه‌و دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئازاد كراوه.
دوای رووداوه‌كه‌ش واشنتۆن داوای له تاران كردووه داوای لێبوردن له له‌نده‌ن بكات، چونكه ئه‌مه پێشێلكردنی مافی باڵیۆزی بریتانیایه.
شایانی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه دژی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ، ژماره‌یه‌ك له دانشیتوانی شاری تاران خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دروشمیان دژی خامنه‌یی و سوپای پاسداران به‌رز كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.