به‌هۆی ئه‌و بارگرژییه‌ی له نێوان واشنتن و تاران دروستبووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داوای له هاووڵاتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌هۆی تیرۆر و رفاندن و ناكۆكی چه‌كداری، سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له عێراق له ژێر مه‌ترسی توندوتیژی و رفاندندان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه میلیشیا تایفییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڕه‌شه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داوای له هاووڵاتییه‌كانی كردووه له رێگه‌ی عێراقه‌وه سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.