مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تویتێكی له‌باره‌ی خۆپێشاندانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیوویه‌تی، گه‌لی ئیران له دڕنده‌یی و گه‌نده‌ڵی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامی ئێران ( سوپای پاسداران ) ماندوبووه.
مایك پۆمپیۆ له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێراندان كه گه‌لی ئێران شیاوی ئاینده‌یه‌كی باشتره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نووسیوشییه‌تی كه ده‌نگی گه‌لی ئێران روونه و له درۆیه‌كانی رژێمی ئێران بێزارن.
ئه‌م تویته‌ی مایك پۆمپیۆ له‌كاتێكدا بوو رۆژی شه‌ممه به‌سه‌دان خۆپێشانده‌ری ئێران له تاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی جۆراو جۆریان له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.