سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه تاڵب ساعدی ، فه‌رمانده‌ی لیوای كه‌ربه‌لا سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه كه ئه‌فسه‌ره له پۆلیسی به‌غدا گوتی: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له تاڵب ساعدی كردووه له ناوچه‌ی سه‌در رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كاربه‌ده‌ستدانی ئه‌منی ده‌ستیانكردووه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه.
ئه‌م رووداوه‌ش داوی ئه‌وه دێت كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی دیجله ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د و وێنه‌گری هه‌مان كه‌ناڵ ، سه‌فا غالی له شاری به‌سره له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.