Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 22:35

له‌کاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌کان چۆن شۆفێری ده‌که‌یت؟

به‌هۆی خزانی ئوتومبیله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زاینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئوتومبیله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتووچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو زۆر گرنگه‌ له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌كاربێت .

سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه‌ بمێنینه‌وه‌ .

له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه‌ زیاد ده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت .

به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی پێ به‌ بانزیندا ده‌نێین

دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌وه‌ی "تایه‌"ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه‌ و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیاد ده‌كات .

به‌كارهێنانی "گیره‌"یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و واده‌كات باشتر ڕێبكه‌ین .

ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان تایبه‌ت مه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو" 4x4" ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگیرساندنی دوگمه‌ی دژه‌ خزان له‌ناو هه‌ندێك له‌ ئوتومبیله‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ره‌ .

هه‌میشه‌ دوری نێوان ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایته‌كانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .

ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت

ده‌توانرێت سركه‌ و خوێ و ماده‌ی كحول بۆ لابردنی سه‌هۆڵی سه‌ر شوشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌كاربهێنین .

Traffic Fm

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.