سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی واشنتۆن له خۆپیشاندانەکانی ئێران تویتێکی بە زمانی فارسی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له پشت خۆپێشانده‌ران ده‌مێنێته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین و چاونه‌ترسی ئێوه دڵگه‌رمی به ئێمه ده‌به‌خشێت.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی ئێران رێگه به سه‌رجه‌م گروپ و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بدات بۆ ئه‌وه‌ی داوای راسته‌قینه‌ی خۆپێشانده‌رانی ئێران بگوازنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه كه نابێت دووباره شایه‌تی كوژرانی خۆپێشاندره‌انی ناڕازی ئاشتیخواز و پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بین، تره‌مپ ده‌شڵێت جیهان چاودێری ئه‌م رووداوانه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.