به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن ئه‌نجام درا بۆ نه‌خۆشێك ئه‌ویش نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی میزه‌ڵدان و دروستكردنه‌وه‌ی بوو له‌ریخۆڵه‌ی كه نه‌خۆشه‌كه تووشی شێرپه‌نجه ببوو و به‌هۆیه‌وه میزه‌ڵدانی لابرا.
له‌مباره‌یه‌وه د.دڵشاد حه‌مه خورشید پزیشكی پسپۆڕی گورچیله و میز و میزه‌ڕۆ و ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا بۆ سایتی " ته‌ندروستی " تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه و رایگه‌یاند: ئه‌وه جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره و ده‌گمه‌نه و ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌ماری میزه‌ڵدانیان نه‌خۆشه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله‌كانیان دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.