دوێنێ شه‌ممه 11ى كانوونى دووه‌مى 2020، وڵاتى چین كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین ته‌له‌سكۆب" دووربینى ئاسمان"ى له جیهان راگه‌یاند، كه گه‌وره‌یى تیریى بازنه‌ى سینییه‌كه‌ى 500 مه‌تره واته نیو كیلۆمه‌تره و یه‌كسانه به 30 یاریگاى تۆپى پێ، له ناوچه‌ى گویژۆی باشوورى رۆژئاواى چین له ته‌نیشتى چیایه‌ك دانراوه و به چاوى ئاسمانیش ناو ده‌برێت.
ئه‌م ته‌له‌سكۆبه به گه‌وره‌ترین ته‌له‌سكۆب داده‌نرێت جیهان و 170 ملیۆن دۆلارى تێچووه، زیاتر له 20 ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن فه‌له‌كناسانى ئه‌و وڵاته پێشنیازى دروستكردنى كرابوو و دواتر له ئه‌یلولى ساڵى 2016 ته‌واو كرا و ماوه‌ى 3 ساڵ له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بوو.
ته‌له‌سكۆبه‌كه به چاوى چین له ئاسمان ناسراوه و به 2.5 پله هه‌ستیارتره له دووه‌مین گه‌وره ته‌له‌سكۆبى جیهان و ده‌توانێت له ماوه‌ى یه‌ك چركه‌دا 38 هه‌زار گێگابایت زانیارى وه‌ربگرێت.
نزیكه‌ى 10 زانا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و پاكستان به‌شداریان له دروستكردنى ته‌له‌سكۆبه‌كه كردووه و به شێوازى نێوده‌وڵه‌تى به‌كارده‌هێنرێت و به‌پێى زانیارییه‌كانى زاناكانى فیزیا و ئه‌ستێره‌ناسانی زانكۆى په‌كین ته‌له‌سكۆبه‌كه تواناى هه‌یه چوار جار قه‌باره‌ى بۆشایى ئاسمان فراوانتر ببینێت به به‌راورد له ته‌له‌سكۆبه‌كانى دیكه به شێوه‌یه‌كى روون ده‌توانن سه‌رنجى بۆشایى ئاسمان بدرێت كه رێگا به زاناكان ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانن ئه‌ستێره‌ى نه‌زانراو بدۆزنه‌وه و زانیارى زیاتر له دیارده و یاساى گه‌ردوونى كۆبكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت یارمه‌تى ده‌دات بۆ گه‌ڕان به دواى هه‌بوونى ژیان له ئاسماندا.
جیانگ پێن ئه‌ندازیارى جێبه‌جێكارى ته‌له‌سكۆبه‌كه بڕواى وایه له‌سێ ساڵى داهاتوودا دۆزینه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن كه سوودى بۆ هه‌موو جیهان ببێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.