دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه سعوودیه له‌به‌رامبه‌ر بوونی هێزی زیاده‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه یه‌ك ملیاردۆلاری ره‌وانه كردووه.
تره‌مپ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی گوتی: سعوودیه به‌ده‌نگ داواكارییه‌كه‌مانه‌وه هاتووه كه پێویسته خه‌رجی ئه‌و هێزه زیاده‌ی ئه‌مریكا له ئه‌ستۆبگرێت كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بهسعوودییهكانم راگه‌یاندووه كه ئێوه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن و پێویسته پاره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه زیاده‌یه بده‌ن، ئه‌وانیش به‌كردار ده‌ستیان به ره‌وانه‌كردنی یه‌ك ملیار دۆلار كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.