له دوای تێك شكانی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌ی جۆری بۆینگ 737 كه ئێران دانا نا به خستنه خواره‌وه‌ی به‌هه‌ڵه له ڕێگای مووشه‌كێك و بووه هۆی كوژرانی هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه ژماره‌یان 176 كه‌س بوو و زۆربه‌یان ئێرانی بوون چیرۆكی تراژیدیای زۆری ئاشكرا كرد و له نێوانیان دا كوژرانی دوو كه‌نه‌دی كه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانین و تـازه هاوسه‌رگیریان كردبوو.
به‌ڵام چیرۆكی موحسین ئه‌حمه‌دی پور زۆر جیاوازه و نازانین به به‌ختی باش به خودی خۆی ناوزه‌ندی كه‌ین یـان تراژیدیایه‌كی خه‌مناك جونكه به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه موحسین و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژا ئازادیان پلانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری ئۆتاوا له كه‌نه‌دا دا ده‌ڕێشت له‌دوای گه‌شتێكی كورتی خانه‌واده‌كانیان بۆ ئێران و به‌نیازبوون به‌هه‌مان فڕۆكه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌نه‌دا به‌ڵام موحسین له فڕۆكه خانه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پلێتی گه‌شت كردنی هێڵی فڕۆكه‌وانی ئۆكرانی ژماره PS752 نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هه‌مان فڕۆكه گه‌شت بكات وناچار بوو چاوه‌ڕێ فڕۆكه‌یه‌كی دیكه بكات و بێ ئاگابوو كه ئه‌وه دوایین جاره هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینیت و هێشتا له نێو فڕۆكه‌خانه بوو كه هه‌واڵی ڕووداوه تراژیدیایه‌كه‌ی پێگه‌یشت.
سه‌رچاوه/ خواكورك
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.