وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردساتن راگەیاندراوێکی سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ 2020/1/12 نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا، روونکردنەوە له بارهی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردووهتهوه کە تێدا هاتووه:
لە کانگای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونی لە ئەنجوومەنی وەزیران كرد و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەمە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی (2017) دەگەڕێتەوە.
ههروهها ئاماژەی پێکردووە کە: وەزیر راستەوخۆ لە سەر ئەم پرسە سەرۆکی حکومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندووە کە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەکو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لە کاتی خۆی بگەڕێتەوە و سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێ داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.