بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان، لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاخ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.
رۆژی شەممه 2020/1/11 لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاخ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.
له ئەم دوکانانه که دەکەوێته گەڕەکی (عاردی مەلایان) و پێداویستیی جوانکاریی ئافرەتانیان دەفرۆشت، دەرمانێکی زۆری قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا.
جارێکی دیکه داوا له هاوڵاتیان دەکەین خۆیان له بەکارهێنانی ئەم بەناو دەرمانانه بپارێزن، چونکه هیچ بنەمایەکی زانستییان نییه و هاوکاریی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بکەن بۆ بنبڕکردنی ئەم دیارده مەترسیداره و له هەر شوێنێک ئەم دەرمانانەتان بینی، پەیوەندی به ئەم ژماره تەلەفۆنەوه بکەن:
٠٧٥٠٧٦٦٥٦٢٣
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.