گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕوونكردنهوهیهكدا، ڕهتی كردهوه، حكوومهتی ههرێم ئاگاداری پێشوهختهی لهو هێرشه مووشهكییهی كۆماری ئیسلامی ئێران ههبووبێت كه پار ساڵ كرایه سهر بارهگاكانی دیموكرات له سنووری شارۆكهی كۆیه.
لەو روونكردنەوەیەدا جوتیار عادل رایگەیاند: لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی رابردووی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی . ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە.
رۆژی 8ی سێپتەمبەری 2018 ئێران هێرشێكی موشەكی بۆ سەر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆیە ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 5 كەس كوژران و 30 كەسی دیكە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.