ژمارەیەک موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کراون و چوار ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا پێنج موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەیەكی نادیارەوە ئاراستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین كراوە، كە چوار ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق برینداربوون.
باس له‌وه ده‌كات ئەو چوار بریندارە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەیە و سیانەکەی تریش سەربازی هێزە ئەمنییەکانن.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد، پێنچشەممەی رابردووش بە موشەکێک هێرش کرایە سەر بنکەکە.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی به‌له‌د ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككاری ئه‌مه‌ریكی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌ركیان له‌و بنكه‌یه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه به فڕۆكه "F-16"ـه‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.