Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:42

خۆپیشاندان له‌ تاران و چه‌ند شارێکی دیکه‌ ده‌ستیپێکرده‌وه‌

به‌دروشمی مردن بۆ درۆزن
کوردستان TV
#11
100%


ئەمڕۆ 12-1-2020، جارێكی تر خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تاران و چەند شارێكی ئێران دەستپێكردەوە.

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەچەند شارێكی ئێران دەستی پێكردەوەو لە تارانی پایتەختیش خۆپیشاندەران چوونە گۆڕەپانی ئازادی.

هاوكات خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەهەریەك لە شارەكانی سنە، كرماشان، یەزد، بابۆڵ و مەشهەد دەستی پێكردووە.

خۆپیشاندانەکان ئەسفەهان، رەشت و چەند شارێكی دیکەی گرتەوە و "مردن بۆ درۆزن" یەکێك لە درووشمەکانی خۆپیشاندەران بوو، وەک ئاماژەیەک بۆ شاردنەوەی راستیی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.

بەپێی زانیارییەکانیش باس لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک خۆپیشانده‌ر ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.

دوای سێ رۆژ لە رەتکردەنەوەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە مووشەک لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، دواجار سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 11-1-2020 فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە هەڵە خراوەتەخوارەوە و ئەوان بەرپرسیارن. ئەوەش ناڕەزایەتییەکی تووندی لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە لێکەوتووەتەوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.