سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، قیڕتاوی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌ندازیار سه‌رتیپ سابیر، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندووه، قیڕتاوی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌ستی پێ‌کرد، دوای یه‌ک چین قیڕتاوکردن، چینى دووه‌م و سێییه‌میش ده‌کرێت.
گوتیشی: بۆ کۆتایی ئه‌مساڵ به‌شی یه‌که‌می پرۆژه‌که ده‌کرێته‌وه، كه ڕێگاى (شه‌قڵاوه - به‌حرکه)ى پێ ده‌ڵێن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، 50%ى به‌شى یه‌كه‌مى پرۆژه‌که ته‌واو بووه و دوای قیڕتاوکردن، كار له جوانکاری و ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.