Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:55

مایک ئیسپەر: ترەمپ ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بێ مەرجی پێشوەختە

واشنتن پێشبینی پرۆسەی سەربازیی ناکات
کوردستان TV
#11
100%


وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگه‌یاند: دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەست پێ بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2020 مایک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (CBS)ی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئیدارەی واشنتۆن ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەست پێ بکات لەبارەی "گرتنەبەری رێگای نوێ بۆ ئەوەی ئێران وەکو وڵاتێکی ئاسایی مامەڵە بکات.

ئێسپەر، لە لێدوانێکی لەگەڵ کەناڵی (CBS) ئەوەشی زیاد کرد، واشنتن پێشبینی پرۆسەی سەربازیی ناکات لەلایەن ئێرانەوە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەدژی کوشتنی قاسم سولەیمانی.

ئاماژەشی بەوە کرد، حکوومەتی ئێران دوای دانپێدانانی بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە ئۆکراینییە هەڕەشەی نێوخۆیی لەسەرە.

ئێسپەر لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: دەتوانن گەلی ئێران ببینن، کە چۆن راوەستاوە و، داوای ماف و خواستەکانی خۆی دەکات بۆ بەدەستهێنانی حکوومەتێکی باشتر و رژێمێکی جیاوازتر.

ئێسپەر لەکۆتاییدا گوتی: فەیلەقی قودسی ئێرانی تا ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو هێرشانەی فەیلەقی قودس کە قاسم سولەیمانی پلانی بۆ دانا بوون پووچەڵکرانەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.