Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 02:25

بارەگای رێکخراوی بەدر لە کەربەلا سوتێندرا

له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند کە خۆپیشاندەران ئاگریان لە بارەگای رێکخراوی بەدر سەربە حەشدی شەعبی لە شاری کەربەلا بەرداوە.

سەرچاوەکە کە ئەفسەرە لە پۆلیسی کەربەلا بە پلەی نەقیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رێکخراوی بەدر لە شاری کەربەلا و ئاگریان تێبەرداوە".

بەگوتەی سەرچاوەکە بەهۆی ئاگر تێبەردانەکەوە، بەشێکی زۆری بارەگاکە سووتاوە کە داوتر ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراو کوژێندرایەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەیشکرد کە خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا کە دواتر هێزە ئەمنییەکانی دەستوەردانیان کردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران لە باڵەخانەکە دوور بخەنەوە کە بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا روویداوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانه‌وه‌ لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له‌ سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٥٠٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كه‌سی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.