Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 16:43

ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید دوای سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید بووه‌ پاله‌وانى جامی سوپه‌ری ئیسپانیا

بۆ جاری 11
کوردستان TV
100%

لەیاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کە بۆ یەکەمجاربوو لەدەرەوەی ئیسپانیا بەرێوەبچێت، هەردوو یانەی مەدریدی پایتەخت ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەرووی یەک بوونەوە، بەدرێژایی ماوەی یاریە یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوۆ، یاریەکە چووە گێمی زیاد کراو

 لەهەردوو گێمی زیادکراوی یاریە بەهەمان شێوە هیچ لایەک نەیتوانی سوود لەدەرفەتەکان ببینێت ، یاریەکە بەیەکسان بوون بەبێ گۆڵ بەکۆتاهاتوو و بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوەکە پەنابرایە بەرلێدانی سزای یەکلاکەرەوە، دوای یاریەکی ماراسۆنی ریال مەدریدتوانی بەئەنجامی چوار لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر یەک لێدان براوەی یانزەهەمین نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بێت لەمێژووی خۆی.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.