بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانى بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 9 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له سلێمانی و دھۆك 10 پلەی سیلیزی، لە پارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، سبه‌ى سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی لە ھەوری تەواو دەگۆڕێت نیمچە ھەور و پەڵە ھەور.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.