وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئیدانه‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى به‌لدى كرد و داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات سه‌رپێچيكاران سزا بدات.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له تویتێكدا ئیدانه‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى به‌لدی له باكوورى به‌غدا كردووه و داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات.
پۆمپیۆ له تویته‌كه‌یدا هاتووه، "نیگه‌رانین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ى كه كرایه سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانیى عێراق و نزا بۆ خێرا چاكبوونه‌وه‌ى برینداران ده‌كه‌م و داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌م به‌رپرسانى ئه‌و هێرشه سزا بدرێن كه خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌نه ئامانج".
مایك پۆمپیۆ له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه پێویسته ئه‌م كرده‌وانه نه‌مێنێ، له به‌شێكی تر‌ى تویته‌كه‌یدا هاتووه، "ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ى دڵسۆزی حكومه‌تى عێراق نین به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى عێراق ده‌كرێت به‌رده‌وامى هه‌یه و ده‌بێت كۆتایى پێ بهێنرێت".
جێى ئاماژه‌پێدانه شه‌وى رابردوو به هه‌شت مووشه‌كى كاتیۆشا هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د و به‌و هۆیه‌وه چوار ئه‌ندامى هێزه ئاسمانییه‌كانى عێراق برینداربوون، كه دوانیان پله‌ى ئه‌فسه‌ریان هه‌یه و دوانه‌كه‌ى دیكه‌ش سه‌ربازى هێزه ئه‌منییه‌كانن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.