سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل، باڵیۆزی عێراق له تاران جه‌ختی كرده‌وه، به‌غدا خه‌ریكی دانوستانه له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی "S-300"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، ره‌نگه عێراق ئه‌و سیسته‌مه بكڕیت.
قه‌ندیل، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپوتنیك" ڕایگه‌یاند: بابه‌تی كڕینی سیسته‌می "S-300" پێشنیاركراوه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان عێراق و رووسیا و، ره‌نگه عێراق ئه‌و سیسته‌مه بكڕێت.
قه‌ندیل هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و رووسیا زۆرباشه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سووربوونی به‌غدایه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌غدا سووره له‌سه‌ر فره‌چه‌شنی سه‌رچاوه‌كانی چه‌ك و، گرێبه‌ستی چه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.