دکتۆر دلوڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندورستیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان لە سەنتەری شاری ھەولێر دروست دەکرێت و بڕیارە ئەمساڵ لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دەست بە پڕۆژەکە بکرێت، حکوومەتیش زەوی و دیزاینی نەخۆشخانەکە ئامادە دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر راشیدهگهێنێت ، جگە لەو نەخۆشخانەیە، بڕیارە نەخۆشخانەیەکی دیکەی دەروونی لە سەنتەری شاری ھەولێر دروست بکرێت، کە جگە لە نەخۆشخانەی دەروونی، سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی گرنگیش دەبێت بۆ چارەسەکردن و، بەپێی ستانداردی جیھانی جێبەجێ دەکرێت، لە داھاتوودا بۆ ژمارەیەک نەخۆشی دیکە سوودی دەبیت.
دکتۆر دلوڤان محەمەد ئاماژه بهوهش دهكات كهبەھۆی نەبوونی بودجەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەیتوانیوە نەخۆشخانەی نوێ دروست بکات، بەڵام ئەگەر بودجە ھەبێت بەپێی پێویستییەکان نەخۆشخانەی گشتی زیاد دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.