Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 09:14

به‌بریاری حکومه‌تى هه‌رێم 180 پڕۆژە دەکەونەوە کار

هەر پڕۆژەیەكیش بكەوێتەوە كار، لەلایەن حكوومەتەوە پارەی بۆ تەرخان دەكرێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەران  رایده‌گه‌ێنێت ، ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی لیژنەیەكی هاوبەشەوە دیراسەی نزیكەی 180 پڕۆژەی یەكێتیی بەڵێندەرانی كردووە و لەم هەفتەیەوە دەكەونەوە كار، كە هەر پڕۆژەیەكیش بكەوێتەوە كار، لەلایەن حكوومەتەوە پارەی بۆ تەرخان دەكرێت.

بەشار عەلی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوێنێ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران قسەمان كردووە و لیژنەیەكی هاوبەش هەیە لە ئەنجومەنی وەزیران كە پێی دەگوترێت هاوبەشی هەموو وەزارەتەكان و، دیراسەی نزیكەی 180 پڕۆژەی بەڵێندەرانیان كردووە، بۆ ئەوەی تێیاندا دەست بە كاركردن بكرێت و تەواو بكرێن.
 راشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەو پڕۆژانەی كە دەكەونەوە كار، پڕۆژەی جۆراوجۆرن لە هەرێمی كوردستان.

بەشار عەلی  ئەو لیژنەیە بڕیاری لەسەر دەدات لەم هەفتەیەدا دەست بە كار بكەنەوە و، هەر پڕۆژەیەكیش لەوانە دەست بە كار بكاتەوە، حكوومەت پارەی بۆ خەرج دەكات، بەو مەرجەی كە لە بانكەكانی حكوومەت پارەی كاش هەبێت، چونكە ئەگەر پارەی تێدا نەبێت، ناكرێت دەستیان پێ بكرێتەوە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەران  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ئەمە هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ بەڵێندەران و ئەو پڕۆژانەی كە راگیرابوون لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی داراییەوە، جارێكی دیكە دەست بە كار دەكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.